ستران عەبدوڵا: یەكێتی گۆڕانكاری دەكات لەئەجێندای كاری خۆی

کوردستان 21/10/2021

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ستران عەبدوڵا، بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، یەكێتی گۆڕانكاری دەكات لە ئەجێندای كاری خۆی.

لە روونکردنەوەیەکدا کە میدیای فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ستران عەبدوڵا، بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەڵێت:" بێگومان یەكێتی گۆڕانكاری دەكات لەئەجێندای كاری خۆی و بەرنامەی پێویستیش بۆ قۆناغی نوێی دوای هەڵبژاردنەكان دادەنێت و هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای دامەزراوەكان و مەكتەب و مەڵبەندەكانی دەكات، بەڵام هەواڵ و زانیاری لەسەر بەستنی پلینوم و كۆنگرە و كەمكردنەوەی ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی دوورن لەراستییەوە".

ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەكی راستییان تێدا نییە

ئاماژەی بەوەشداوە:" زۆر جار سۆشیال میدیاكان بۆ بازاڕگەرمی یان بۆ مەزەندە و تاقیكردنەوە ئەو دەنگۆیانە بڵاودەكەنەوە كە هیچ راست و رەسمیی نین، بۆیە ئەنجومەنی سەركردایەتی لە رێگەی سكرتاریەتەكەیەوە بەگرنگی زانی ئەو روونكردنەوەیە بڵاوبكاتەوە، چونكە ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەكی راستییان تێدا نییە".

ستران عەبدوڵا لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کردووە:" هەڵسەنگاندن و پاداشت و لێپرسینەوە بەشێكی گرنگ دەبن لە بڕیار و ستراتیژی مەكتەبی سیاسیی و سەركردایەتی یەكێتی، گۆڕانكاری پێویستیش دەكرێت، بەڵام ئەمە بە رێكارە حزبییە ئوسوڵییەكان نەك بەتەخمینی سۆشیال میدیا و پەیجە جۆراوجۆرەكان".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

زینک چییە و سوودەکانی چیین؟

تەندروستی 6 کاتژمێر پێش ئێستا

واده‌ی‌ كاراكردنی‌ زانكۆلاین راگه‌یه‌ندرا

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا