بابەتە سەرەکیەکە: سوپای
ئیسرائیل باشوری لوبنانی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی بۆردومانەکەشدا سەرکردەیەکی حزبوڵا کوژرا.
کێ وتی: میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە: مووشەکێک لەلایەن فڕۆکەیەکی ئیسرائیلییەوە
ئاراستەی چەند باڵەخانەیەکی ناوچەی قائیمی باشووری بەیرووت کراوە، هەروەها ئەو
ناوچەیە شوێنێکی جەنجاڵ بووە و باڵەخانەی نیشتەجێبوون و دوکانی تێدا بووە.
هاوکات: بەرگریی شارستانی
لوبنان رایگەیاند: بەهۆی هێرشەکە دوو
باڵەخانە رووخاون، لە ئەنجامی هێرشەکەدا 17 کەس بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل رایگەیاند: هێرشەکەی ئیسرائیل لە کاتی کۆبوونەوەی
سەرکردەکانی حزبوڵا ئەنجام دراوە و 5 کەسیش کورژاون، کە یەکێکیان سەرکردەیەکی
دیاری حزبەکەیە و ناوی ئیبراهیم عەقیلە سەرۆکی بەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی
حزبوڵا بووە.