واده‌ی‌ كاراكردنی‌ زانكۆلاین راگه‌یه‌ندرا

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، لە سبەینێوە زانكۆڵاین بۆ ماوەى 10 رۆژ بۆ دەرچووانى دوانزەیـی ئامادەیى کارا دەکرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پڕۆسه‌ی پێشکەشکردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات و لە رۆژی شەممەوە رێکەوتى 21 ی ئەیلول کاتژمێر 12ى نیوەڕۆ، زانكۆڵاین بۆ ماوەى 10 رۆژ بۆ دەرچووانى دوانزەیی ئامادەیى کارا دەکرێت.

ئەمەشی وت: وێبسایتی www.regayzanko.com بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی زانستی، وێژەیی، پیشەیی، تا بەرواری 30 ی ئەیلول، کارادەبێت و ده‌رچووان ده‌توانن لەو وادەیەدا فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وە و پێشكه‌شی بكه‌ن.

زیاتر: ده‌رچووان ده‌بێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ.

چی دیکە: سەبارەت بە دەرچووانی ئامادەیى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و ئامادەییە پیشەییەکان، وەزارەتەکە رایگەیاندووە، زانکۆڵاین لەهەمان کات و هەمان وێبسایت بۆ ئەوانیش کارادەکرێت و دەتوانن داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

هاوکات: هەروەها دەرچووانی پێنج ساڵی رابردووی پیشەییەکان کە نیازی فۆرم پێشکەش کردنیان هەیە بۆ خوێندنی پارالێڵ و ئێواران، بەهۆی نەبوونی ناو و زانیارییان لە ناو سیستمى زانکۆڵاین، پێویستە سەردانی وەزارەتی پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنى ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ، بەپێچەوانەوە ناتوانن داواکاری وەرگرتن پێشکەش بکەن.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

زینک چییە و سوودەکانی چیین؟

تەندروستی 6 کاتژمێر پێش ئێستا

واده‌ی‌ كاراكردنی‌ زانكۆلاین راگه‌یه‌ندرا

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا