رووسیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەربڕی

کوردستان 21/10/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئامادەن نێوەندگیری لەنێوان ‌تورکیا و هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان بکەن.

ئامادەین نێوەندگیری بکەین

میخائێل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا بە ئاژانسی " ئینتەرفاکس"ی راگەیاند:" مۆسکو دژی هەموو جۆرە شەڕێکی نوێیە لە سوریا و لە پێناو روونەدانی هەر کردەیەکی دیکەی سەربازی تورکیا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای کوردستان) ئامادەین نێوەندگیری نێوان تورکیا و هێزە کوردییەکان بکەین ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" رووسیا و تورکیا و ئێران بەرپرسیارن لە گەرەنتی جێبەجێکردنی ئاگربەست لە تەواوی خاکی سوریا ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا