بافڵ تاڵەبانی بروسکەیەکی ماتەمینی ئاڕاستەی بنەماڵەی حاجی قادر سەعید ئاغای بۆڵی کرد

کوردستان 31/10/2021

لەلایەن: ary

Alternate Text

بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی قادر سەعید ئاغای بۆڵی، بروسکەیەکی ماتەمینی ئاڕاستەی ئەو بنەماڵەیە کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣١ی تشرینی یەکەم، بافڵ تاڵەبانی، بروسکەیەکی ماتەمینی ئاڕاستەی بنەماڵەی حاجی قادر سەعید ئاغای بۆڵی کرد و وتی:" حاجی قادر سەعید ئاغا شۆڕشگێڕ و تێکۆشەر بوو و کۆچی دوایی ناوبراو نیگەرانی کردین".

دەقی بروسکە ماتەمینییەکەی بافڵ تاڵەبانی:

بەڕێزانمان لە / بنەماڵە و خانەوادەی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەر، حاجی قادر سەعید ئاغای بۆڵی.
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خەباتگێڕ، تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیاری باڵەکایەتی (حاجی قادر سەعید ئاغا)ی بۆڵیمان پێگەیشت، کە دەکاتە باوکی(لیوا سوارە)و هەڤاڵ جەلال، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی سۆران و لێپرسراوی کۆمیتەی حاجی ئۆمەران.
ژیانئاوایی کاک حاجی قادر، تێکۆشەر و شۆڕشگێری عەشیرەتی بۆڵی دڵگران و نیگەرانی کردین. بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بۆ ھەمیشە شادبێت.
بافڵ تاڵەبانی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا