بەغدا رەزامەندی لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە دا

کوردستان 02/11/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لەسەر ناردنی بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و سێ ملیار دیناریشی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر تەرخانکرد.

ئەمڕۆ سیشەممە، ٢ی تشرینی دووەم، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" دوای ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ، دەنگدرا له سەر ناردنی ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی کە مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت ".

سێ مليار دينار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی لافاوەکەی هەولێر تەرخانکرا

 ئاماژەی بەوەشکرد:" سێ مليار ديناریش بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر تەرخانکرا ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا