بابەتە سەرەکییەکە:
ماوەی نزیکەی 10 رۆژە ئاگر لە بەشێکی دارستانەکانی کالیفۆرنیا کەوتوەتەوە و بەهۆی
روداوەکەشەوە 38 هەزار و 629 هێکتار زەوی سوتاون.
بۆچی: خالید سلێمان
نوسەر و چالاکوانی بواری ژینگە رایگەیاند: هۆکاری ئاگرەکە بە پلەی یەکەم بۆ هەلومەرجێکی
نالەبار بە تایبەتی لە روی وشکەساڵییەوە دەگەڕێتەوە، چونکە لەو ناوچانەی ئاگرەکەی
تێدا دروستبوە، لەم ساڵانەی دواییدا رێژەی دابارین کەمیکردوە و بوەتە هۆی ئەوەی
زۆربەی دارستانەکان روبەڕوی وشکبون ببنەوە.
چی تر: هۆکارێکی تر بۆ
ئاگرەکە هەبونی بایەکی زۆر بەهێزە کە خێراییەکەی زیاتر لە 80 کیلۆمەتر لە
کاتژمێرێکدا بوە و هۆکاری سەرەکی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بوە.
ئەمەش هەیە: وشکەساڵی
ودانەبارین لە ناوچەکە بەهۆی کاریگەرییەکانی زەریای هێمنەوەیە، چونکە وایکردوە
بەردەوام پاڵەپەستۆیەکی گەرم لە زەریاوە بۆ ناوچەکە بە گشتی و کالیفۆرنیا بە
تایبەتی هەبێت.
لەلایەکی ترەوە: دەکرێت
بەهۆی چالاکییەکی مرۆیی، پیشەسازیی یان ئۆتۆمبێلەوە ئاگرەکە دروستبوبێت، بەڵام ئەوەی
یارمەتی فروانتربونی ئاگرەکە دەدات هۆکارەکانی پەیوەستن بە گۆڕانکارییەکانی
کەشوهەواوە.
ئەنجام: یەکەم کاریگەری
راستەوخۆی ئاگرکەوتنەوەکە لەناوچونی دارستانەکانە، ئەو ئاگرە دەبێتە هۆی لەناوچونی
ژمارەیەکی زۆر لە دارودرەخت، کە لە بنەڕەتدا سەرچاوەی سوڕی ئاو، بەخشینی ئۆکسجین،
شاردنەوە و گلدانەوەی دوەم ئۆکسیدی کاربۆنن.
زانیاریی زیاتر:
ساڵانێکە دەبینین لە زۆر شوێن ئاگرکەوتنەوە رودەدات، لە ئاکامیشدا رێژەیەکی زۆر
دوانە ئۆکسیدی کاربۆن دەچێتە بەرهەهەواوە و چڕتربونی دوانەئۆکسیدیش لە بەرگەهەوادا
دەبێتە هۆی گەرمبونی زیاتری زەوی.
زیاتر: جگە لە زیانە
ژینگەیی و تەندروستی و کشتوکاڵییەکان، باس لەوەدەکرێت کە ئاگرەکەی کالیفۆرنیا
زیانی 150 ملیار دۆلاری بە ئابوری ئەمەریکا گەیاندوە.