بابەتە سەرەکییەکە:
سەرۆکی دادگای نێودەوڵەتی لاهای نزیکە لەوەی ببێتە سەرۆکو وەزیرانی لوبنان.
زیاتر بزانە: ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە: نەواف سەلام دیپلۆماتکاری
لوبنانی و سەرۆکی دادگای نێودەوڵەتی لاهای، لەکۆی 128 دەنگ لە پەرلەمانی وڵاتەکەی
توانیویەتی 68 دەنگ بەدەستبهێنێت.
چی تر: جۆزێف عەون کە
چەند رۆژێک پێش ئێستا وەک سەرۆککۆمار دیاریکرابو، دەبێت لەنێوان کاندیدەکانی سەرۆک
وەزیران کەسێک بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دیاریبکات کە زۆرترین دەنگی
بەدەستهێناوە.
نەواف سەلام کێیە؟
پارێزەر و دیپلۆماتکارێکی دێرینی لوبنانە و لە ئێستادا وەک سەرۆکی دادگای
نێودەوڵەتی لاهای کار دەکات، لە ساڵی 2007 تاوەکو 2017 باڵیۆزی لوبنان و نوێنەری
هەمیشەیی ئەو وڵاتە لە بارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتوەکان بوە لە نیویۆڕک.
ئەو کوڕی خانەوادەیەکی
دیاری لوبنانییە و باپیرەی لە سەرەتاکانی سەدەی رابردو نوێنەرایەتی بەیروتی کردوە
لە پەرلەمانی عوسمانییەکان، هەروەها سائیب سەلامی مامی ماوەی چوار خول لە ساڵی
1952 بۆ 1973 سەرۆک وەزیرانی لوبنان بوە،
نەواف لە ساڵی 2017 بە
دەنگی کۆمەڵەی گستی و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان وەک دادوەر لە دادگای
نێوودەڵەوتی هەڵبژێردرا و کە مانگی شوباتی ساڵی رابردو بوە سەرۆکی دادگاکە.
سەلام پێشتریش لە ساڵی
2022 کاندید بو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بەڵام لە کێبڕکێکەدا بەرامبەر
نەجیب میقاتی شکستی هێنا.