"بەفربارین دەستپێدەکات"

کوردستان 07/11/2021

لەلایەن: ary

Alternate Text

شارەزایەکی کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژانی ١٧ بۆ ٢٤ی ئەم مانگە ئەگەرێکی سەرەتایی ھەیە یەکەم شەپۆلی بەفر بارین سنوورە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٧ی تشرینی دووەم، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لەبڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لە مەودای رۆژانی ١٧ بۆ ٢٤ی ئەم مانگە ئەگەرێکی سەرەتایی ھەیە یەکەم شەپۆلی بەفر بارین سنوورە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و کەشی زستانە و سەرما خۆی پێش بخات".

پێش ئەو وادەیە شەپۆلێکی بارانبارین ھەیە

ئەوەشی وتووە:" شەپۆلەکە بەگشتی جێگیر نیە لە رووی کاتی ھاتن یان نەمان و مانەوەی تەنھا ئەوە دەرکەوتووە لە نێوان ١٧ بۆ ٢٤ مانگ ئەم ئەگەرە ھەیە کە یەکەم شەپۆلی بەفر بارین ناوچە شاخاویەکان بگرێتەوە و لە پێش ئەو وادەیەش شەپۆلێکی بارانبارین ھەیە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا