بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای
سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج کەسی بە تۆمەتی راوکردن راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد:" بە مەبەستی رێگریکردن لە راوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوەییەکان،
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان توانیویانە لە سنووری گوندی زیەکەی سەر بە
ناحیەکە، ٥ کەس بە تۆمەتی راوکردن دەستگیر بکەن".
دەستگیراوە بەسەر دوو چەکی جۆری تاپڕ
باسی لەوەشکرد:" لەکاتی دەستگیرکردنیاندا توانراوە
دەستبگیرێت بەسەر دوو چەکی جۆری تاپڕ و دوو لایت، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلەی
تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە".
ئەوەشیخستەڕوو:"
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ئامادەکراوە و راەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی
رێکاری یاسایی بەرامبەر بە تۆمەتبارەکان".