هەسەدە: هێزەکانمان شانەیەکی داعشــیان لە رەققە لەناوبردوە

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، لەناوبردنی شانەیەکی رێکخراوی داعشی لە شاری رەققە راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: هەسەدە لە سەکۆی "ئێکس" بڵاویکردەوە: بەردەوامین لە ئۆپەراسیۆنە ئاسایشی و سەربازییەکانی لە سەرانسەری ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریادا دژی شانەکانی داعش.

ئەمەش هەیە: رۆژی چوارشەممە تیمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سەر بە هێزەکانمان ئەرکێکی ئاسایشی وردییان ئەنجامداو و شانەیەکی رێکخراوی داعشییان لە شاری رەققە لەناوبردوە.

زیاتر: دوای ئەوەی هێزەکانمان زانیاری هەواڵگری تەواوییان لەسەر چالاکییە تیرۆریستییەکانی شانەکە کۆکردوەتەوە و توانراوە شوێنی خۆحەشاردانییان بدۆزنەوە، گەمارۆدراون و سێ تیرۆریستییان دەستگیرکردوە کە ئەندامبون لە شانەکەدا.

هاوکات: چەندین ئەرکی تیرۆریستییان دژی هێزەکانمان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوڵاتییانی مەدەنی ئەنجام داوە، کاریشیان کردوە لەسەر دروستکردنی بێسەروبەریی لەڕێی ئەنجامدانی کاری تێکدەرانەوە دژی دامەزراوە گشتی و تایبەتەکان.

چی تر: هێزەکانی هەسەدە سەرەڕای سەرقاڵییان، وەڵامی هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر و بەکرێگیراوەکانییان داوەتەوە، بەڵام بەردەوامدەبین لە لە ناوبردنی چەکداران و خانەکانی رێکخراوی داعش و رێگە نادەین خۆییان رێکبخەنەوە و هێرشی تیرۆریستی لە ناوچەکانماندا ئەنجام بدەن.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سودەکانی مانەوە لە ئاوی سارد دا

تەندروستی 2 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی ئۆکراینا: ئامادەم دەست لەکار بکێشمەوە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

" دۆناڵد ترەمپ هەرگیز لەبیری ناکات "

جیهان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا