بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ فالح ئهلفەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەگەڵ فالح ئەلفەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە، لەو بارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
لە دیدارێکدا رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و قادر عەزیز، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئامادەبوون، دواپەرەسەندنە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەکان و دۆخی وڵات بە گشتی تاوتوێکرا و بەرپرسیارانە و راشکاوانە ھەڵوێستیان لەبارەوە خرایەڕوو.
ھەر لە دیدارەکەدا تەئکید لە یەکخستنی ھەوڵە ھەمەلایەنەکان کرایەوە بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، کە وەڵام دەرەوەی خواستی ھەموولایەک بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی و ئارامی زیاتر.