هاتوچۆی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رێنمایی دەداتە هاوڵاتییان لەبارەی شۆفێریکردن لە دۆخی بەفر و باراندا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رێنمایی دەداتە هاوڵاتییان لەبارەی شۆفێریکردنی لە دۆخی بەفر و باران باریندا و داوا دەکات شۆفێران ئەم رێنماییانە جێبەجێبکەن:
له‌زۆربه‌ی دۆخه‌كاندا كه‌شوهه‌وای خراپ كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شته‌ی، كه كه‌سێك ده‌یه‌وێت بیكات، ئه‌وه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌یه و كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شتكردن، بۆیه بارانی زۆر و به‌فر ده‌بێته هۆی لاوازكردنی ئاستی بینینی شۆفێران‌و مه‌ترسی‌و ئه‌گه‌ری ڕووداو.
بۆیه بۆ پاراستن له‌و گرفته پێویسته پێنج ڕێوشوێن بگیرێته‌به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی گه‌شتێكی سه‌لامه‌ت له‌كه‌شوهه‌وای خراپ‌دا:
- ته‌ماشای هه‌واڵی كه‌شوهه‌وا بكه:
ئه‌وه‌ش به‌هۆیه‌وه ده‌زانیت باری كه‌شوهه‌وا چۆنه‌و به‌و جۆره بزانیت چ ڕێوشوێنێك بگریته‌به‌ر بۆ پاراستن له‌ئه‌گه‌ری كه‌وتنه گرفته‌وه.
- پشكنینی ئۆتۆمبێل:
ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌كه بپشكنین‌و ڕێَوشوێنی چاكسازی بگریته‌به‌رو تایه‌ی خراپ بگۆڕیت‌و زنجیر به‌ریت نه‌وه‌ك توشی ڕێگای به‌فر ببیت، پێویسته پشكنینی فڵچه‌ی شوشه‌و سیستمی گه‌رمی‌و لایتی پێشه‌وه بكه‌یت.
- پاراستنی ژماره‌ی به‌هاناوه‌چون:
له‌كاتی هه‌ر گرفتێكدا ژماره‌ی پێویستی به‌هاناوه‌چونت له‌به‌رده‌ستدا بێت تا بزانیت چ ڕێگه‌یه‌ك بگریته‌به‌ر.
- دڵنیابونه‌وه له‌ئه‌دای باترییه‌كه:
ته‌كنیكاره‌كانی ئۆتۆمبێل دوپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه گرفته په‌یوه‌ندیداره‌كانی باتری له‌كاتی وه‌رزی باراندا دروستده‌بێت، چونكه باتری له‌زستاندا ده‌چێته ژێر بارێكی سه‌خته‌وه، كه جه‌مسه‌ره‌كانی توشی داخوران ده‌بن به‌هۆی شێدارییه‌وه، بۆیه ده‌بێت دڵنیابیته‌وه له‌باتری ئۆتۆمبێله‌كه.
- پشكنینی ئیستۆپ:
ته‌كنیكارانی ئۆتۆمبێل ڕێنمایی ده‌ده‌ن به‌پشكنینی ئیستۆپی ئۆتۆمبێل به‌ماوه‌یه‌كی درێژ‌و دڵنیابونه‌وه‌و زیادبونی گه‌رمی‌و شێداری واده‌كات، كه خێراتر شێ بمژێت له‌شله‌ی ئیستۆپه‌كه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت پاك بكرێته‌وه له‌پیسی، ئه‌وانه‌ش كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شته‌كه‌ت‌و جیاوازییه‌ك دروستده‌كات له‌نێوانی ژیان‌و مردن له‌سه‌ر ڕێگاكاندا.