بەڕێوەبەرایەتی
نەوت و کانزاکانی گەرمیان ژمارەیەک بڕیاری تایبەت بە رێکخستنەوەی رێککارەکانی دابەشکردنی
غازی شل دەرکرد.
نزیکەی ١٤ تانکەر غازی شل بۆ سنووری ئیدارەکەمان دابینکراوە
ئەمشەو دووشەممە
١٠ی کانوونی دووەم، ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" لە
ماوەی هەفتەیەکدا بە نزیکەی ١٤ تانکەر غازی شل بۆ سنووری ئیدارەکەمان دابینکراوە،
واتا بە نزیکەی بۆ هەر رۆژێک دوو هەزار و ٨٠٠ بوتڵ".
باسی
لەوەشکرد:" ئەمڕۆ یادگار فەتاح بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان لەگەڵ
هۆبەی بەرهەمە نەوتییەکان سەبارەت بە جێبەجێکردنی چەند رێککارێک بۆ دابەشکردنی غازی
شل کۆبووە و چەند بڕیارێک درا".
بەگوێرەی
راگەیەندراوەکەی ئیدارەی گەرمیان ئەو بڕیارانەی لەبارەی رێککارەکانی دابەشکردنی
غازی شل دراون بریتین لەمانە :
١- کارگەکانی پڕکردنی بوتڵی غازی شل لە ژێر چاودێری فەرمانبەرانی
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکاندا ئەو بڕە غازەی بۆیان دابیندەکرێت لەماوەی یەک هەفتەدا و بە سێ
وەجبە بەسەر بریکاراندا دابەشدەکرێت.
٢- بریکارانی فرۆشتنی غازی شل لەژێر چاودێری ئەنجومەنی گەڕەکدا
دابەشیدەکەن بەسەر هاوڵاتیاندا.
٣- رۆژانە بە گوێرەی پێویستییان غازی شل بۆ نانەواخانە و چێشتخانە و
خواردەمەنی و کێڵگەکانی پەلەوەر دابین دەکرێت.
٤ـ نرخی یەک بوتڵ غازی شل بریتیە لە حەوت هەزار و ٥٠٠ دینار.