منداڵێک بەهۆی پەلاماردانی لەلایەن سەگەوە گیانی لەدەستدا

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: منداڵێک لە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەناو کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبون لە کەرکوک، سەگ پەلاماری دا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

کێ وتی: سەرچاوەیەک لە تەندروستی کەرکوک بە میدیاکانی راگەیاند: منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ بەناوی ئەلەند لەکاتی گەڕانەوەی لە خوێندنگە پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوە ، لەنزیک کۆمەڵگەی نیشتەجێبونی جوان سیتی لە پارێزگای کەرکوک، سەگ پەلاماری دەدات و بەسەختی برینداری دەکات.

زیاتر: منداڵەکە چەند جارێک گازی لە دەموچاو و ڕان و جەستەی گیراوە و باری تەندروستی خراپ بووە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا