کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە رایانگەیاند، بەهۆی ئەوەی شاری هەڵەبجە پەراوێزخراوە و داواکانمان جێبەجێنەکراوە، بایکۆتی یادی ئەمساڵی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکەین.
لە بەیاننامەیەکدا، کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە رایانگەیاند:" دوای دوو دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سته بژێرێك له كه‌سوكاری شه‌هیدان و تاقانه‌كان و به‌ركه‌وتووان و كه‌سوكاری ونبوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، له ڕۆژی ٢٦/٢/٢٠٢٢دا, به ڕاوبۆچوونی زۆرینه‌ی ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌كه‌مان، بڕیارماندا كه به‌هۆی مانه‌وه‌ی كێشه و گرفته‌كانی ئه‌و توێژانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناویان هاتوه‌و په‌راوێزخستنی شاری هه‌ڵه‌بحه له ڕووی پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه، به‌شداری نه‌كه‌ین له مه‌ڕاسیمی (٣٤)ه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كه له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومیه‌كانه‌وه ڕێكده‌خرێت".
ئاماژە بەوەشدراوە:" پێمان وایە لەم مەراسیم و ساڵیادانەدا وتەی بریقەدار و بەڵێنی بێ کردار هێندەیتر دانیشتوانی شارەکە وەرس و بێزاردەکەن".
خۆمان یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە
هەر لەراگەیەندراوەکەدا هاتوە:" پێمان وایە لەم مەراسیم و ساڵیادانەدا وتەی بریقەدار و بەڵێنی بێ کردار هێندەیتر دانیشتوانی شارەکە وەرس و بێزاردەکەن، بۆیە خۆمان یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە و خودی پارێزگاری هەڵەبجەشمان لەو هەڵوێستەمان ئاگادارکردوەتەوە".