سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژنامەگەریی كوردی رووبەڕووی دەیان بەربەست بووەتەوە، بەڵام
هەمیشە لەسەر دەستی رۆژنامەنووسانی سەنگین و پڕۆفیشناڵ بەسەر سەختییەكاندا زاڵبووه.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی
١٢٤ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی‌دا ئاماژەی بەوەکردووە:" جارێكی دیكه پشتیوانی
خۆمان بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و رۆژنامه‌نووسه بەرپرس و بوێر و راستبێژه‌كان
دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، هیواخوازین ئه‌م یاده ببێته مایه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وشی
ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و چه‌سپاندنی پره‌نسیپه گشتییه‌كانی دیموكراسی و مافەکانی
مرۆڤ ".
كاریگەرییان لەسەر بڕیاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری هەیە
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بە درێژایی مێژوو تا ئەمڕۆش، رۆژنامەگەریی
كوردی رووبەڕووی دەیان بەربەست و كاری سەخت و دژوار بووەتەوە، بەڵام هەمیشە لەسەر
دەستی رۆژنامەنووسانی سەنگین و پڕۆفیشناڵ بەسەر سەختییەكاندا زاڵبووه و گەیشتووەتە
ئاستی ئەمڕۆ كە لە هەرێمی كوردستان دەیان رۆژنامە و دەزگای میدیایی و میدیاكاری
جدی و سەنگین بوونیان هەیە و كاریگەرییان لەسەر بڕیاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و
ئابووری هەیە ".
رێواز فایەق راشیگەیاندووە:" پێویستە ئەكادیمییان،
مامۆستایانی زانكۆ و شارەزایان و سه‌رجه‌م قه‌ڵه‌مه دیار و سه‌نگینه‌كان ده‌كه‌ین،
كه رۆڵی ئه‌رێنی بگێڕن به ئاراسته‌ی بنیادنان و پته‌وكردنی كۆڵه‌گه‌كانی میدیای
به‌رپرسیار، به‌جۆرێك كه بنه‌ماكانی ئازادیی ڕِۆژنامه‌گه‌ری، پاراستنی مافی گشتی
و تایبەتمەندییە کەسییەکان پارێزراوبن و هاوسەنگی لەنێوانیاندا بێتە بوون ".