ئەنجامی کۆبونەوە نائاساییەکەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرا دەکرێت

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وتەبێژی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی کۆبونەوە نائاساییەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ئاشکرا کرد.

چی وت: پێشەوا هەورامانی ئاشکرایکرد: نابێت وەکو پارێزگایەک مامەڵەمان لەگەڵدا بکرێت و لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانمان دەگەینە بڕیارێک کە خزمەت بە عێراق ناکات.

زیاتر: وەزیرە کوردەکانی بەغدا ئەنجامی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆیان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران دەگەیەننە حکومەتی عێراق و چاوەڕوانی وەڵام دەکەین.

ئەمەش هەیە: تاوەکو ئێستا هەرێمی کوردستان هەمو نەرمییەکی نواندوە تەنها بۆ ئەوەی سەقامگیری عێراق تێکنەچێت، بەڵام ئەگەر بەمشێوەیە پێشێلکردنی مافەکانی هەرێم بەردەوام بێت، ئەوا بڕیاری کشانەوە بێت لە پڕۆسەی سیاسی عێراق یان هەر بڕیارێکی تر کە پێویست بکات دەدرێت، ئەوەش دەمێنێتەوە بۆ بڕیاری لایەنە سیاسییەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا