بەتەمەنترین کەسی جیهان لە بەرازیل دەژی

هەمەرەنگ 08/05/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

ژنێکی تەمەن ١٢٢ ساڵ کە لە وڵاتی بەرازیل دەژی، بەبەتەمەنترین کەس لە جیهاندا دادەنرێت.

ماڵپەڕی " دەیلی مەیل" ئاماژەی بەوەکردووە:" گۆمێز دۆس رێس، ژنێکی تەمەن ١٢٢ ساڵی بەرازیلییە و دوای تێکچوونی باری تەندروستی تیمێکی پزیشکی بۆ چارەسەر سەردانی ماڵەکەیان کرد و دەرکەوت ئەو ژنە بەتەمەنترین کەسە لە جیهاندا و لەگەڵ نەوەکانی دەژی، لەبەر ئەوەی منداڵەکانی خۆی لە ژیاندا نەماون ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو ژنە لە ساڵی ١٩٠٠ لە گوندێکی بچووک لە بەرازیل لەدایکبووە و تاکو ئێستاش هەر لەو شوێنەدا ماوەتەوە و ١٩ نەوەی هەیە ".

بەگوێرەی "کتێبی گینس" پێشتر خانمێکی فەرەنسی تەمەن ١١٨ ساڵ بەناوی راندۆن بەبەتەمەنترین کەس لە جیهاندا دادەنرا، بەڵام لەئێستا ئەم خانمە بەرازیلییە ئەو نازناوەی بۆ خۆی بردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا