سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سنووری سلێمانی رایگەیاند، هۆکاری
گرانبوونی نرخی مریشک پەیوەندی بە بەرهەمهێنانی مریشکەوە هەیە.
نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سنوری پارێزگای
سلێمانی راگەیاند" بەرزبوونەوەی نرخی مریشکی زیندوو لەبازاڕەکاندا پەیوەندی
بە بەرهەم هێنانی مریشکەوە هەیە لەبەر ئەوەی هەر لە کڕینی جوچک و دەرمان و عەلەف و
گاز و پێداویستیەکانی بەخێوکردن گرانبووە، حکومەتیش هیچ هاوکارییەکی ئەم کەرتە
ناکات".
بوونەتە هۆی لەناو چوونی ٪٧٠ی مریشک و جوچکەکانی ناو هۆڵەکانی بەخێوکردن
. ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستادا نەخۆشی نیوکاسڵ و گەمبۆرۆ و
ئایبی، بڵاوبووەتەوە و بوونەتە هۆی لەناو چوونی ٪٧٠ی مریشک و جوچکەکانی ناو هۆڵەکانی بەخێوکردن،
بەداخەوە بەکارهێنانی ڤاکسینیش هیچ کاریگەرییەکی نییە، ئەو ڤاکسینانەی لە عێراق و
کوردستاندا هەیە خراپن، ماوەی دوو ساڵە ئێمە داوا لە حکومەت دەکەین ڤاکسینمان بۆ
دابین بکات، چونکە تەنها حکومەت دەتوانێت ئەو کارە بکات و هیچ بازرگانێک ناتوانێت
دەستی بۆببات".
خاوەن کێڵگەکە کیلۆیەک مریشک بە حەوت هەزاریش بفرۆشێت هێشتا هەر لە زیاندایە و مایەی خۆی ناگرێتەو
باسیلەوەشکرد:" بەهۆی لەناوچوونی مریشک لە هۆڵەکاندا خاوەن
کێڵگەکان هێشتا لە زەرەردان و مریشک بە زەرەر دەفرۆشن، هەرکیلۆیەک مریشک سێ هەزار
و ٢٥٠ دینار لەسەر خاوەن پرۆژەی بەخێوکردنی مریشک دەکەوێت، ئەگەر بە رێژەی ٪٣٠ی
مریشکەکان بمرن ئەوا خاوەن کێڵگەکە کیلۆیەک مریشک بە حەوت هەزاریش بفرۆشێت هێشتا
هەر لە زیاندایە و مایەی خۆی ناگرێتەوە".