بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک بەهۆی کەمی بارانبارینەوە چاندنی برنج-ی لە پارێزگای دهۆک
بە بیری ئیرتیوازی قدەغەکرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" لە پێناو
بەرژەوەندی گشتی و بە لەبەر چاوگرتنی پێویستییەکانی هاوڵاتییان بە ئاوی ژێر زەوی بەهۆی
کەمی بارانبارینەوە لە پارێزگای دهۆک بڕیارمانداوە بە قەدەغەکردنی چاندنی برنج بە
بیری ئیرتیوازی لەو سنوورە".
لەپێناو پاراستنی ئاوی ژێرزەوی بڕیارەکە دەرکراوە
ئەوەشیخستەڕوو:"
بڕیارەکە بەهۆی کەمی بارانبارینی ئەمساڵەوە لە پارێزگای دهۆک و لەپێناو پاراستنی
ئاوی ژێرزەوی دەرکراوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت،
لە چەند رۆژی رابردوودا بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان
رایگەیاند، وشکەساڵییەکی مەترسیدار بەڕێوەیەوە و پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بۆ
دۆخێکی سەخت ئامادەبکەن.