وادەی کۆتایی هاتنی خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

کوردستان 23/05/2022

Alternate Text

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ماوەی چەند رۆژێکە رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، سبەینێ سێشەممە کۆتایی پێدێت و کەشوهەوا لە پارێزگاکانی ئەو هەرێمە ئاسایی دەبێتەوە.

 دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی لە ئێستادا عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە لە ناوچەکانی باکوور وناوەڕاستی عێراق تاوەکو کاتەکانی سبەینێ سێشەممە بەردەوام دەبێت و دواتر کەشوهەوا لەوناوچانە ئاسایی دەبێتەوە".

لە چەند ناوچەیەک خۆڵبارین تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت

سەبارەت بە ناوچەکانی باشووری عێراق ئەوەشیخستەڕوو:" خۆڵبارین لەو ناوچانە تاوەکو بەیانی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ٢٥ی ئایار بەردەوام دەبێت و دواتر کەشوهەوای ئەو ناوچانە دەچێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین رووی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە، کە بەهۆیەوە بە سەدان هاوڵاتی بە تایبەتی ئەو هاوڵاتییانەی نەخۆشی درێژخایەنی وەک رەبۆیان هەیە، دووچاری تەنگەنەفەسی بوونەتەوە و سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا