پسپۆڕێکی خۆراک ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسانەی
نەخۆشییەکانی دڵ و گورچیلەیان هەیە نابێت گۆشتی سوور بخۆن.
رۆکسانا ئیکسانی، پزیشکی خۆراکی روسی بە
ئاژانسی "نۆفۆستی"ی راگەیاندووە:" خواردنی گۆشتی سور ئاستی کۆلیستڕۆڵ
و فشاری خوێن بەرزدەکاتەوە و دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە،
تەنانەت مەترسییەکانی توشبوون بە شێرپەنجەش زیاد دەکات ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" مەترسیدارترین
جۆرەکانی گۆشتی سور ئەوانەن کە لە قوتونراون، وەک نەقانق و سۆسەچ و گۆشتی بەراز،
کە بڕێکی زۆر لە خۆێیان تێدایە و دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن ".