بۆچی هەندێجار منداڵی ساوا شیر لە سنگ (مەمک)ی دێت؟

تەندروستی 5 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: پزیشکێکی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان، هۆکاری ئاوسان و هاتنەدەرەوەی دەرداوێک لە سنگ (مەمک)ی منداڵی ساوا ئاشکرادەکات و هۆشداریش دەداتە دایکان و باوکان.

زانیاریی فەرمی: دکتۆر ئاکۆ کەریم لە رێگەی پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک باس لەو بابەتە دەکات و دەڵێت هۆکاری ئەم حاڵەتە ئەوەیە کە پێش لەدایکبون هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە دایکەکەوە بە رێژەێکی زۆر دەچێت بۆ منداڵەکە ئەمەش دەبێتەهۆی رژانی هۆرمۆنی پرۆلاکتین لە منداڵەکەداو دەبێتەهۆی گەورەبونی مەمکی منداڵەکەو دروستبونی شیر.

زیاتر: هەروەها ئەو پزیشکە سەبارەت بە چارەسەرییەکانی دەڵێت ئەم حاڵەتە چارەسەری ناوێت لە ماوەی چەند هەفتەیەک بۆ چەند مانگێک ئاستی هۆرمۆنەکان کەمدەکات و گەورەبونی مەمکی منداڵەکە باش دەبێت بەڵام بە هیچ شێوەێک هەوڵ مەدەن بە دەست بیگوشن تا دەرداوەکەی بێتە دەرەوە چونگە ئەو کارە دەبێتەهۆی هەوکردنی سنگی منداڵەکە و دروستبونی ئازار .

ئەمەش: لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوە دەدا پێویستە دایکان و باوکان هۆشیاربن لەسەر ئەو بابەتانە و لە رێگەی بیرۆکەی هەڵەو گوێنەگرتن بۆ رێنماییە تەندروستییەکان کارێک نەکەن منداڵەکە زیانی بەربکەوێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا