خراپترین خۆراکەکان بۆ دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌ده‌ چیین؟

تەندروستی 5 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: نەخۆشی گەڕانەوەی ترشی گەدە و سوتانی سورێنچک، دەبێتە هۆی ئازارێک لە سنگدا کە بە دڵەکزێ دەناسرێت، هەندێک خۆراک دەتوانن ئەم نیشانانە خراپتر بکەن بە زیادکردنی ترشی گەدە. 

کێ وتی: دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی بواری خۆراک رایگەیاند: نەخۆشی گەڕانەوەی ترشی گەدە و سوتانی سورێنچک، دەبێتە هۆی ئازارێک لە سنگدا کە بە دڵەکزێ دەناسرێت، هەندێک خۆراک دەتوانن ئەم نیشانانە خراپتر بکەن بە زیادکردنی ترشی گەدە. 

خۆراکەکان؛

- میوه‌ مزره‌مه‌نیه‌کان وەک لیمۆ، سندی، پرته‌قاڵ.

- سیر و پیاز.

- ته‌ماته‌، پێویسته‌ که‌می لێ بخورێت.

- کافاین، وەک چا و قاوە، رۆژانه‌ دو کوپ زیاتری لێ نه‌خورێته‌وه‌.

- خواردنه‌وه‌ گازییه‌کان، چونکه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئاوسانی گه‌ده‌.

- بیبه‌ری تون، به‌هارات و ترشیات.

- شیر، له‌ سه‌ره‌تادا ره‌نگه‌ دڵه‌کزێ نه‌هێڵێت به‌ڵام دواتر ده‌بێته‌ هۆی خراپتربونی به‌ تایبه‌ت شیری پڕ چەوری.
- خواردنه‌وه‌ کحولیه‌کان.

- خواردنی سورەکراوه‌ و زۆر برژاو و چه‌ور وه‌ک خواردنە خێراکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا