کاریگەری رۆژوگرتن لەسەر ئەو کەسانەی شەقیقەیان هەیە چییە؟

تەندروستی 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: زۆربەی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەقیقەیان ھەیە، کە مانگی رەمەزان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ دەبن لەوەی کەسەرئێشەکەیان لەوانەیە زیاد بکات یاخود بگەڕێتەوە.

زانیاری: لەرووی زانستییەوە لەکاتی رۆژودا ئازاری نەخۆشی شەقیقە و ئازاری لایەکی سەر زیاد دەکات.

زیاتر: توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە، ئەوانەی بۆ زیاتر لە (14)کاتژمێر بە رۆژوو دەبن، ئەگەری توشبوونیان بەئازاری لایەکی سەر زیاترە لەوانەی ماوەی رۆژووبونەکەیان کەمترە.

ھۆکاری زیادبوونی سەر ئێشەی شەقیقە لە رەمەزان:
١- وشکبوونەوەی لەش بەھۆی  کەمخواردنەوەی ئاو .
٢- بەرزبونەوەی فشاری خوێن.
٣-  کەمخەوی و تێکچوونی کاتی خەو لە ڕەمەزاندا
٤- دابەزینی ڕێژەی شەکر لە لەشدا .
٥- گۆڕانکاری لە کاتی خواردنی چارەسەرەکاندا.

چ کاتێک نەخۆشێکی شەقیقە دەتوانێت بە رۆژوو بێت ؟
-- لەکاتێکدا کە نۆبەی سەرئێشەکە کۆنتڕۆڵکراوەو بە ڕێژەیەکی کەم دێت لە مانگێکدا . کەتەنیا سێ چوار جار نەخۆشەکە تووشی دەبێت.
-- سەرئێشەی شەقیقەکە تەنیا لەھەندێک حاڵەتی دەگمەندا دەردەکەوێت و ئەویش بە ئاسانی کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

چ کاتێک ناتوانێت بە رۆژوو بێت ؟
-- ئەو کەسانەی لە دەجار زیاتر لە مانگێکدا تووشی سەرئێشە دەبن و بەشێوەیەکی ناڕێک تووش دەبن.
-- ئەو کەسانەی سەر ئێشەی ھێشووی (cluster headache)کە پێی دەوترێت سەر ئێشەی عنقودیان لەگەڵدایە .

چ کاتێک دەبێت ڕۆژووەکە بوەستێنرێت ؟
-- زیادکردنی نەوبەی سەرئێشەکە و جاری توشبونی لەگەڵ نەمانی توانای کۆنتڕۆڵکردنی.
-- ئەگەر سەرئێشەکە نیشانەی تری لەگەڵدا بوو، وەک سکچوون و تا و ڕشانەوە . ئەوکات پێویستە ڕای پزیشکەکەت وەربگریت و ڕۆژووەکەت بوەستێنی .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا