بابەتە سەرەکیەکە: پسپۆڕێکی نەخۆشیەکانی
دڵی منداڵان دەڵێت، ئەگەر نەخۆشەکە شین بونەوەی هەبو یان زو زو توشی هەوکردنی
کۆئەندامی هەناسە بو پێویستە پشکنینی ئیکۆی دڵی بۆ ئەنجامبدرێت.
کێ
وتی: د.محمد کریم مصطفی هەورامی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی دڵی منداڵان و
قەستەرە و ئیکۆی دڵ، سەبارەت بەوەی کە کەی پێویستە پێویستە پشکنینی ئیکۆی دڵ بۆ
منداڵان ئەنجامبدرێت بەمشێوەیە زانیاری خستوەتەرو؛
کەی
پێویستە پشکنینی ئیکۆی دڵ ئەنجامبدرێت؛
- ئەگەر
نەخۆشەکە شین بونەوەی هەبو.
- ئەگەر زو ماندو بو یان هەناسەی توند بو یان هەناسەی خێرا بو لە کاتی
شیرخواردن یان یاریکردن.
- دواکەوتنی
گەشەی منداڵ بەتایبەتی ئەگەر کێشی زیادی نەکرد.
- زو زو
توشی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە ببێ.
- لە پشکنیندا دەرکەوت دەنگی ناسروشتی لەگەڵ لێدانی دڵی هەیە.
- ئەگەر یەکێک لە باوانی منداڵەکە یان منداڵێکی تری ئەو خێزانە نەخۆشی زگماکی دڵی
هەبو وەک کونی دڵ.
- ئەگەر دایکی منداڵەکە نەخۆشی شەکرەی هەبێ یان دەرمانی بەکارهێنابێ لەکاتی
سکپڕێ بەبێ رێنمای پزیشک.
- ئەگەر منداڵەکە تێکچونێکی زگماکی تری هەبێ وەک لێوی کەروێشکی و کونی مەڵاشو یان
پەنجەکانی ناڕێک بن یان زیادبن.
- ئەگەر نەخۆشەکە ناڕێکی جینات یان ناڕێکی کرۆمۆسۆمی هەبێ وەک منداڵی داون
(مەنگۆلی).
چارەسەری
ئەم نەخۆشیانە چیە بەشێوەیەکی گشتی؟
- بەشێکی زۆریان تەنها چاودێری ئەکرێن لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی دڵ
و بەتەواوەتی چاک ئەبنەوە یان ماکی تریان لێ دەر ئەکەوێ و چارەسەری پێویستیان بۆ
دائەنرێت.
- ئەکرێ لە رێگەی دەرمانەوە چارەسەری نەخۆشیەکە بکرێ بۆ هەندێکی تایبەتی ئەم
نەخۆشیانە.
- قەستەرەی
دڵی منداڵان یەکێکە لە تازەترین و پێشکەوتوترین ڕێگەکانی چارەسەر و هەڵبژاردەی
یەکەمە پێش نەشتەرگەری دڵی کراوە.
- نەشتەرگەری دڵی کراوە بۆ حاڵەتە قورسەکان و ئاڵۆزەکان.