مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی دوێنێی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی بانگەوازیان بۆ پشتگیریکردنی کارنامەی چاکسازی نوێکردەوە، دەشڵێت، پەیامی ئەو بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتی ئەوەیە، پێکەوە سەرنج بخەنە سەر ئەوەی کە دەیانەوێت.
مەسرور بازرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکەی رۆژی رابردوو شەممە، لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد:" لە کۆبوونەوەکەدا، لەگەڵ قوباد تاڵهبانی بانگەوازمان بۆ پشتگیریکردنی کارنامەی چاکسازیمان نوێکردەوە. ئهمهش مانای وایه، كه دەبێت ههموومان وەك یەك تیم کار بکەین بۆ هەموو کوردستان".
با سەرنج بدەینە سەر ئەوەی کە هەموومان دەمانەوێت وەک، سەقامگیری، خزمەتگوزارییە گشتیەکان
ئەوەشیخستەڕوو:" پهیامی من بۆ شاندی یەکێتی كوردستان به سهرۆكایهتی بافڵ تاڵهبانی ئهوهبوو: "با سەرنج بدەینە سەر ئەوەی کە هەموومان دەمانەوێت وەک، سەقامگیری، خزمەتگوزارییە گشتیەکان بهشێوهیهكی باشتر و ئەو داهاتووەی شایهنی گەلەکەمانه".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دوێنێ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بە یاوەری شاندێکی حزبەکەی سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کرد و لە دیدارەکەدا، جەختی لە گرنگی پاڵپشتی و پشتگیرکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارنامەی چاکسازییەکەی کردەوە.