کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە

کوردستان 24/06/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و تۆزێکی سووکیش لە ناوچەکەدا بوونی دەبێت، خێرایی باش لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵات، هەروەها مەودای بینینیش لەنێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتردا دەبێت".

لە درەنگانی شەودا کاریگەری تۆزەکە لەسەر ناوچەکە نامێنێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لەکاتەکانی نیوەڕۆدا تۆزێکی سووک بوونی دەبێت، پاشان لە درەنگانی شەودا کاریگەری تۆزەکە لەسەر ناوچەکە نامێنێت".
باسیلەوەشکرد:" هاوکات خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاڕاستەکەی لە گۆڕاندا دەبێت، ماوەی بینینیش لەنێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا