وەهاب هەڵەبجەیی: جەژنی قوربان و ساڵیادی راستکردنەوەی حزبی شەهیدان پیرۆز دەکەم

کوردستان 09/07/2022

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەهاب هەڵەبجەیی، فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆر پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و رایگەیاند جەژنی قوربان و ساڵیادی راستکردنەوەی حزبی شەهیدان پیرۆز دەکەم.

ئەمڕۆ شەممە، وەهاب هەڵەبجەیی فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆر بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردووە و رایگەیاند:" بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە جوانترین پیرۆزبای ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی، و کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەقارەمانەکان و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانم دەکەم".

وتیشی:" ئەم جەژنەمان، هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر گۆڕانکاریی و ڕاستکردنەوە و نوێبونەوەی یەکێتی ناو یەکێتییەکەمان، پیرۆزبای خۆم ئاڕاستەی کادیر و لایەنگران و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم، بەڵێن دەدەین بەردەوام پاڵپشتبین بۆ ئەو چاکسازی و ڕێکخستنەوانەی لەو حزبی شەهیدان بەردەوامی هەیە".

باسی لەوەشکرد:" 8ی تەمووز ڕووداو گەلێک بوون کە توانرا یەکێتی لەهەڵدێر و لە بەلاڕێدا بردن بپارێزێت و بیخاتەوە سەر ئەو ڕێگەیەی کە هەزاران ڕۆڵەی حیزبەکەمان خۆیان بۆ کردە قوربانی".

وەهاب هەڵەبجەیی دەڵێت:" لەم دوو جەژنەدا، سڵاوێکی گەرم ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی دەستی تیرۆر دەکەم، دووپاتی دەکەینەوە لەسەر ڕێبازی ڕۆڵەکەیان بەردەوام دەبم بۆپارێزگاری لە کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا