ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمرۆ شەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە ژینگەپارێز، کرێکار، شۆفێران، باخەوان، ئەندازیاران، سەرجەم فەرمانبەرانی سەرۆکایەتیمان و ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکات".
ئاماژەی بەوەشداوە:" ھیوادارین ھاوڵاتیانی ئازیز ڕۆژانی جەژن و دواتری کەشێکی پڕ لە ئارامی خۆشی بەسەربەرن لەگەڵ خانەوادەو ئازیزانیاندا. دەرفەتی جەژن و خۆشی دەقۆزینەوە".
باس لەوەشکراوە:" ئەخوازین و داواکارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێکی زێڕین لە دروست کردنی جۆرێک لە ھەماھەنگی و ھاریکاری لە نێوان ھاوڵاتیان و کارمەندە دڵسۆزو ماندوونەناسەکانی سەرۆکایەتیمان بە تایبەت لە پیشاندانی شاری سلێمانی وەک شارێکی قەشەنگ، پاکژ، ڕۆشنبیرو پێشکەوتوو بە ڕووی گەشتیاران و ھەمووان دا".