هونەرمەندی دیاری کوردستان بە گشتی و شاری هەولێر بەتایبەتی، گۆڤار ئەنوەر کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند ئەیام
ئەکرەم هاوڕێی گۆڤار ئەنوەر رایگەیاند:" ئەمشەو شەممە ٢٠ی ئاب، هونەرمەند
گۆڤار ئەنوەر کۆچی دوایی کرد".
گۆڤار ئەنوەر لە
ساڵی ١٩٧٨ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر لەدایکبووە ولە ١٩٩٣ لە قوتابخانەی ئیبن
خەلەکان بەشداری یەکەم شانۆگەری ژیانی کردووە و لە ساڵی ١٩٩٧یش بەشداری یەکەمین
کورتە فیلمی کردووە بەناوی منم دکتۆر.
ناوبراو لە ژیانی
هونەری خۆیدا بەشداری چەندین فیلمی سینەمایی و زیاتر لە ١٥ شانۆگەری و نزیکەی ٢٠
درامادا کردووە