وەزارەتی پەروەردە راگەیاند، پۆلی ئۆنلاین بۆ
فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵانی تاراوگە دەکاتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە
بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" بە مەبەستی گرنگیدان بە زمانی کوردی بۆ منداڵانی
تاراوگە، وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، پۆلی ئۆنلاین
بۆ فێربوونی زمانی کوردی هەردوو شێوەزاری سۆرانی و بادینی بۆ منداڵانی تاراوگە
دەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" کۆرسی یەکەمی خوێندن
لە ٨ی ئاداری ٢٠٢٢ دەستیپێکرد و لە ٢١ی ئابی هەمانساڵ کۆتاییهات، تیایدا ١٠٧ منداڵی
کورد لە دەوڵەتانی جیاوازەوە بەشداریان کرد".
باسیلەوەشکرد:" وەزارەتەکەمان بۆ
کۆرسێکی نوێ دەرگای خۆتۆمارکردن دەکاتەوە کە لەلایەن مامۆستایانی شارەزای زمانی
کوردی وەزارەتەوە کۆرسەکان دەوترێنەوە، دەتوانن لە رێگەی وێبسایستی ئەلیکترۆنی رەوەندی کوردستانی منداڵەکانتان تۆمار بکەن و دواتر کۆدیان بۆ دروستدەکرێت و
رۆژانی هەموو یەکشەممەیەک وانەکان بە شێوەی ئۆنلاین دەوترێتەوە".