نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆ مریشکی گەورە بە ١٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی نرخی کیلۆیەک مریشکی گەورە بۆ ١٩٠٠ دینار دابەزی، هاوکات نرخی جۆرەکانی دیکە مریشکیش دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، نازم عبدوڵا جاف سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایگەیاند، لە جەژنی قوربانی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا زیاتر لە ۱٥ ملیار دینار زیان بەر پرۆژەكانی بەرهەم هێنانی پەلەوەركەوتووە كە بەشێوەیەكی كەم ئەو بڕە باسكراوە كە ئەمەش گەورەترین زەنگی مەترسیە بۆ راوەستاندنی بەرهەم هێنانی مریشكی زیندوو، ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەموو عێراقدا نرخی عەلەف هەرزان بووە، بەڵام لە كوردستان هەر گرانە، کە ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان زیانی زیاتریان بەربکەوێت.