بابەتە سەرەکیەکە: گیرانی
بۆرییەکانی خوێن چەند مەترسییەکی گەورەی هەیە، وەک جەڵدەی دڵ ، مێشک و مردنی خانە و
شانەکان.
کێ وتی:
پێگەی کلیڤلاند کلینیک بڵاویکردەوەتەوە: گیرانی بۆرییەکانی خوێن مەترسی گەورەی
لێدەکەوێتەوە وەک جەڵتەی دڵ و مێشک و حەوت نیشانەی هەیە و دەکرێت یارمەتیدەربن بۆ
زو ناسینەوەی حاڵەتەکە و بەدەمەوەچونی خێرای.
زیاتر:
زانینی پێش وەختەی نیشانەکان دەتوانێت رێگربێت لە مەترسی توشبون بە جەڵدەی دڵ و
مێشک.
نیشانەکان؛
- توڕەیی و خراپ بونی مەزاج.
- ژانەسەری
توند.
- ئاوسانی قاچەکان.
-
دەرکەوتنی پەڵەی شین لە شوینە جیاوازەکانی قاچدا.
-
دەرکەوتنی پەڵەی سوری بچوک لەسەر پێست.
- بونی
ئازار لە پشتدا.
-
تەنگەنەفەسی و ناڕەحەتی لە هەناسەدان.
چی تر: گیرانی
خوێنبەرەکان حاڵەتێکی مەترسیدارە و پێویستی بە چارەسەری خێرای پزیشکی هەیە، ئەگەر
چارەسەر نەکرێت، دەبێتە هۆکاری چەندین حاڵەتی ترسناک؛
- جەڵدەی
دڵ و مێشک.
- مردنی خانە و شانە بەهۆی کەمی ئۆکسجین
و خوێن.
هۆکارەکانی
توشبون؛
- مەیینی خوێن لە خوێنبەرێکدا.
- کۆبونەوەی چەوری
لە خوێنبەرەکاندا.
- پەستان خستنەسەر
خوێنبەرەکان لەڕێگەی ماددەی فیللەر یاخود سلیکۆنەوە.