بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، دانوستاندن ستراتیژییەکە کە ئێران هەمیشە پەیڕەوی کردوە، وەک
وڵاتێک کە دیالۆگی دەوێت، دانوستاندن بە بەکارهێنانی هێز دانوستان نییە.
لێدوانی فەرمی: فاتمە موهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: چاوەڕوانی ئەوەمان
دەکرد ئیدارەی ئەمریکا ئەوپەڕی فشار بخاتە سەر ئێران، هەرچەندە دەمانزانی ئەم
ستراتیژییە ئەنجامی نابێت.
ئەمەشی وت: حکومەت
پلانێکی کاریگەری هەیە بۆ خۆشگوزەرانی ئابوری، ئێمە بە پشتیوانی خەڵک بەسەر ئەم دۆخە
سەختەدا زاڵ دەبین و ئێرانییەکان لەژێر فشاردا خۆیان بەدەستەوە نادەن.
زیاتر: سەبارەت
بە پلانی حکومەت بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمەریکا وتی، دانوستاندن ستراتیژییەکە کە ئێران
هەمیشە پەیڕەوی کردوە وەک وڵاتێک کە دیالۆگی دەوێت بەڵام مەرجی هەیە و
دانوستاندن بە بەکارهێنانی هێز دانوستاندن نییە.
هاوکات: هۆکاری ئەوەی ئێمە دانوستاندن رەتدەکەینەوە ئەوەیە کە لایەنی بەرامبەر لە زمانی دانوستاندن تێناگات، ئێمە زمانی دانوستاندن و گفتوگۆ دەزانین و هەمیشە وەک ئامرازێک بۆ دیپلۆماسی بەکارمان هێناوە.
چی تر: ئێرانییەکان
ئامادەن گفتوگۆ و دۆستایەتی بکەن، بەڵام ئێران ناکەوێتە ژێر فشار و دو قسەیی، پێویستە
هەمیشە رێوشوێنەکانی لایەنی بەرامبەر وەک نیشاندەری رەفتار لەبەرچاو بگرین.