بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییەکی
تەلەفۆنی درێژ و پڕبەرهەمم لەگەڵ سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە سەکۆی "تروس"
رایگەیاند: لە پەیوەندیەکەدا باسی ئۆکرانیا، رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست، وزە، زیرەکی دەستکرد، هێزی دۆلار و چەندین بابەتی دیکەمان کرد.
ئەمەشی وت: لەگەڵ پوتین رێککەوتین بۆ کۆتاییهێنان
بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراینا بۆ وەستاندنی مردنی ملیۆنان کەس، هەروەها هاوڕابوین
لەسەر ئەوەی کاتی ئەوە هاتوە بەیەکەوە کار بکەین و سەردانی وڵاتی یەکتر بکەین.
هاوکات: رێككه‌وتین كه تیمه‌كانمان ده‌ستبه‌جێ
ده‌ست به دانوستانه‌كان بكه‌ن، هەروەها پەیوەندیی بە ڤۆلۆدیمێر زێلێنیسکی دەکەم و
لەبارەی گفتوگۆکانم لەگەڵ پوتین ئاگاداری دەکەمەوە.
زیاتر: داوام له ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه،
جۆن راتكلیف به‌ڕێوه‌به‌ری CIA ، مایكل والتز راوێژكاری
ئاسایشی نیشتمانی و ستیڤ ویتكۆف باڵیۆز و نێرده‌ی تایبه‌ت كردوه كه سه‌ركردایه‌تی
دانوستانه‌كان بكه‌ن، هه‌ست ده‌كه‌م سه‌ركه‌وتو ده‌بن.
چی تر: ملیۆنان كه‌س له شه‌ڕێكدا
گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ئه‌گه‌ر من سه‌رۆک بومایه هه‌رگیز روی نه‌ده‌دا، به‌ڵام
ئه‌وه رویدا، بۆیه ده‌بێت كۆتایی بێت و نابێت ژیانی زیاتر له‌ده‌ست بدرێت.