هەریەکە لە هۆنیا کەمال و محەمەد شعائی
یەکەمین دوێتی خۆیان بەناوی "خۆم و گیتارەکەم" بڵاوکردەوە.
هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد هۆنیا
کەمال و محەمەد شعائی بۆ یەکەمینجار دوێتێکی خۆیان بەناوی "خۆم و
گیتارەکەم" بڵاوکردەوە، کە هۆنراوەکەی لەلایەن محەمەد شعائییەوە دانراوە،
ئاوازەکەشی ئاریاس جاڤانی گۆرانیبێژ و محەمەد شعائییە
میکس و ماستەرینگ و ئەرێنجمێنتی
گۆرانییەکە لەلایەن سۆهراب جۆڵەوە کراوە، وێنەکەشی لە هەردوو شاری مەریوان و
هەولێر تۆمارکراوە.