بابەتە سەرەکییەکە: دەستەی
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق پەخشکردنی درامای معاویەی قەدەغەکرد.
راگەیەندراوی فەرمی:
دەستەکە بڵاویکردوەتەوە: بڕیارەکەمان لەسەر بنەمای هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی و
دڵنیابون لە یەکگرتنەوەی ناوەڕۆکی راگەیاندن لەگەڵ ستانداردە نیشتمانی و
پیشەییەکانی عێراق دراوە.
چی تر: پەخشکردنی ئەو
درامایە رەنگە ببێتە هۆی هاندانی ناکۆکی تائیفی و دروستبونی مەترسی لەسەر ئاشتی
کۆمەڵایەتی بە تایبەتیش لە مانگی رەمەزاندا.
ئەمەش هەیە: داوا لە
هەمو دامەزراوە میدیاییەکانی وڵاتەکەمان دەکەین پابەند بن بە بڕیارەکە و خۆیان لە
پەخشکردنی ئەو درامایە بە دور بگرن، هەروەها نوسراوێکیشمان ئاڕاستەی کەناڵی MBC کردوە و داوامان لێکردوە
دراماکە پەخش نەکات.