گرنگترین تایبەتمەندییەکانی وەشانە نوێیەکەی ئای ئۆ ئێس

هەمەرەنگ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text


بابەتە سەرەکییەکە: بەشێوەیەکی فەرمی کۆمپانیای ئەپڵ وەشانێکی نوێی سیستمی ئای ئۆ ئێسی بۆ سەر ئایفۆنەکان بڵاوکردەوە، کە بە تاقیکاریی ناوی دەبات و لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.

زانیاریی: ئەپڵ وەشانی 18.4ی لە سیستمی ئای ئۆ ئێس بڵاوکردەوە، هەرچەندە بەکارهێنەرانی ئایفۆن چاوەڕوانی چەند گۆڕانکارییەک بون تیایدا روبدات بەڵام تەنها دەستکاریی چەند بڕگەیەکی سیستمەکە کراوە لە هەمان کاتدا چەند تایبەتمەندییەکی بۆ زیادکراوە.

زیاتر: لە گرنگترین ئەو گۆڕانکارییەی تیایدا کراوە ئەمانەن:

- پیشاندانی گرنگترین ئاگادارکردنەوەکان لە سیستمەکەدا
- دیزاینی نوێ بە دۆخی Sketch زیادکرا بۆ ئەپی Image Playground
- زیادکردنی چەند زمانێکی نوێ بۆ بەشێ AI
- بەشێکی نوێ بۆ شێواز و ئامۆژگاری لە ئامادەکردنی خواردن زیاد کرا.
- گۆڕینی شوێنی نیشاندانی پاراستنی نهێنییەکان.
- نوێکردنەوە و باشترکردنی بەرنامەی Apple Maps

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا