بابەتە سەرەکیەکە: کۆمپانیای
مایکرۆسۆفت پەردەی لەسەر پێشکەوتنێکی گەورەی تەکنەلۆژی لە بواری کۆمپیوتەری
کوانتەم بە ناوی "Majorana 1 " لادا.
ئەوەی
پێویستە بیزانیت: کۆمپانیایی مایکرۆسۆفت، پەرەپێدانی چیپێکی نوێیبە ناوی Majorana 1" " راگەیاند،
شێوازێکی نوێی داهێنەرانەی ماددە بەکاردەهێنێت، ئەمەش رێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی یەکەم
" کۆمپیوتەری کوانتەمی " بازرگانی لە ماوەی چەند ساڵێکدا بەرهەمبهێنرێت.
ئەمەش هەیە: ئەم تەکنەلۆژیا
نوێیە لە بەدەستهێنانی ئەنجامی ورد و پێشکەوتودا کارا و تایبەتمەندە، کە لە
سیستەمی کۆمپیوتەری ئاسایی پێشکەوتوترە، هەروەها کۆمپیوتەرەکانی کوانتەم، توانای راستکردنەوەی
هەڵەکانیان دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی ورد و دروست.
زیاتر: ئەم پەرەسەندنەش
بەشێک بو لە کێبڕکێیەکی توند لە بواری کۆمپیتەری کوانتەمی، هەروەک گوگڵ لە مانگی
کانونی یەکەمی رابردودا چیپی کوانتەمی "Willow"ـی راگەیاند کە رێژەیەکی زۆر کەمی
هەڵەی هەیە.
چی تر: مایکرۆسۆفت ئەم پڕۆژەیە بە سەرپەرشتی
دەزگای زانستی سوپای ئەمریکا (DARPA) پەرەپێدەدات، ئەمەش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە
کە ئەو دەستکەوتە لە ماوەی چەند ساڵێکدا بەدەست دێت نەک دەیان ساڵ وەک ئەوەی پێشتر
پێشبینی دەکرا.