وەزیری ناوخۆی ئێران بەهۆی دروستبوونی چەند
کێشەیەکەوە بۆ زیارەتکارە ئێرانییەکان گەیشتە بەغذا.
ماڵپەری ئیرنا بڵاویکردەوە:" بەیانی
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە
بەغدای پایتەختی عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سەردانەکەی وەزیری
ناوخۆی ئێران بەهۆی دروستبوونی هەندێک کێشەیە بۆ ئێرانییەکان لەکاتی چوونیان بۆ
عێراق بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن(ئەربەعین)".
باسیلەوەشکرد:" لە سەردانەکەیدا وەزیری
ناوخۆی ئێران لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و ژمارەیەک بەرپرسی عێراق کۆدەبێتەوە بە مەبەستی
چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی بۆ زیارەتکارانی ئێرانی دێنە پێشەوە".