سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە خانەوادەی ژینا
ئەمینی راگەیاند، کچەکەی ئەوان بە کچی خۆی دەزانێت.
نوسینگەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران
رایگەیاند:" ئیبراهیم رەئیسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەی مەهسا
(ژینا) ئەمینی ئەنجامداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سەرۆککۆماری ئێران
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رایگەیاندووە، لەکاتی گەشتەکەیدا لە ئۆزبەکستان
سەبارەت بە رووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە و دەستبەجێ فەرمانی بە هاوکارەکانی کردووە
کە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەستپێبکەن".
باسیلەوەشکرد:" هاوکات ئیبراهیم رەئیسی لە پەیوەندییەکەدا وتووشیەتی،
کچەکەیان وەک کچی خۆی سەیر دەکات و هەستدەکات ئەو رووداوە بەسەر یەکێک لە
ئازیزانیدا هاتووە".
شایەنی باسە مەهسا (ژینا) ئەمینی خەڵکی
شاری سەقزی رۆژهەڵاتە و چەند رۆژێک لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تارانەوە
دەستگیرکرا و پاش دەستگیرکردنی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکان گیانی لەدەستدا و بەشێکی
زۆری چالاکوانەکانی ئێران پێیان وایە هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی ناوبراو ئەشکەنجەی
هێزە ئەمنییەکان بووە.