بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە محەمەد شیاع سودانی

کوردستان 14/10/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە محەمەد شیاع سودانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا پێشوازیکرد لە محەمەد شیاع سودانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و هەنگاوەکانی داهاتووی پێکهێنانی حکومەت و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاوڵاتییانیان تاوتوێکرد.

ئەمەش لەکاتێکدایە. دوێنێ پێنجشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ د. لەتیف رەشیدی وەک سەرۆککۆماری نوێی عێراق هەڵبژارد، ئەویش محەمەد شیاع سودانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت راسپارد.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا