ئینستتیوتی پەی رایگەیاند، پەرلەمانی كوردستان بیری چوو كۆتایی بە خولی گرێدانبهێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان رایگەیاند:" پەرلەمانی كوردستان بەپێی پەیڕە و دانیشتنەكانی رێكخراوە، هەروەك لە ماددەی حەوتەمیدا هاتووە كە: "لە ساڵێكدا دوو وەرزی گرێدانی هەیە، یەكەمیان، لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، دەسـتپێدەكات، تـا كۆتـایی مـانگی حوزەیران و بە (خولی بەهارە) ناو دەبرێت. دووەمیشیان، لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا دەستپێدەكات، تا كۆتایی كانوونی یەكـەم و بە (خولی پاییزە) ناودەبرێت".
هەروەها دەشڵێت:" بەم پێیە لەژێر رۆشنایی مادەی (٥١)ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەماندا دەبوو لە ماوەی ئەو خولی گرێدانەدا بەلای كەمەوە (٥٠) دانیشتنی بكردایە، بەلام پەرلەمان كەمتەرخەم بوو و تەنها (١٥) دانیشتنی ئەنجامداوە".
لە راگەیەندراوەکەدا، ئینستتوتی پەی ئاماژە بەوەدەدات:" جگە لەمانە پاڵپشت بە حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٧) و بڕگەی (سێیەم)ی ماددەی (١٨) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، پێویستە لە كۆتایی هەر خولێكی گرێداندا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاری ڕاگەیاندنی كۆتایی خولی گرێدان بدات، جا یا لە كۆتایی دانیشتنی خولەكەدا یاخود بە بەیانێك رایبگەیەنێت. ئەمە هەم یەك لە ئەرك و دەسەڵاتەكانی سەرۆكی پەرلەمانە و هەم وەك نەریتێكیش لە هەموو خولەكانی پەرلەماندا پەیڕەو كراوە. بەڵام لەكۆتایی خولی گرێدانی پاییزەدا سەرۆكی پەرلەمان كۆتایی خولی رانەگەیاند، بەمەش هەم پەیڕەوی پێشێل كرد و هەم ئەو نەریتەیشی شكاند كە هەبوو. ئەمە لەكاتێكدا هەمان رۆژی كۆتایی خول سەرۆك و دەستەی سەرۆكایەتی دوو پەیامی پیرۆزباییان بۆ بابەتی لاوەكیی تر بەفەرمی بڵاوكردۆتەوە، بەڵام لە ئەركە فەرمییەكەی خۆیاندا كەمتەرخەم بوون".
ئاماری كار و چالاكییەكانی پەرلەمان لە هەردوو خولی گرێدانی بەهارە و پاییزەی ساڵی ٢٠٢٢: