شاندی ئیمراڵی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

درێژتر لە هەواڵ 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بڕ‌یارە هەفتەی داهاتو شاندی ئیمڕ‌اڵی سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی هەرێم كۆببێتەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان – دەم پارتی رایگەیاند: هەفتەی داهاتو سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەین و زنجیرەیەک كۆبونەوە لەگەڵ لێپرسراوانی سیاسی لە هەولێر و سلێمانی ساز دەكەین.

ئەمەش هەیە: بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی دەم پارتی، رۆژی 16ـی ئەم مانگە، شاندەکە لە شاری هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆدەبێتەوە.

چی تر: رۆژی 17ـی 2ـی 2025، سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە.

زیاتر: شاندەکەی ئیمڕاڵی پێكهاتوە لە هەریەکە سری سورەییا ئۆندەر، پەروین بوڵدان و كاسكین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپەشیان لەگەڵدایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا