بابەتە سەرەکیەکە: بڕیارە ئەمڕۆ
دوشەممە، به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆببێتەوە و چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ تاوتوێ بکات.
لێدوانی فەرمی: سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی رایگه‌یان: له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا كه به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی به‌ڕ‌ێوه‌چو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی گرنگی رێكخراوه‌یی
باسكران، هاوكات بڕیاردراوە كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش له‌نزیكترین
كاتدا ئه‌نجامبدرێت.
ئەمەش هەیە: كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش به‌سه‌رپه‌رشتی
سەرۆکی یەکێتی بۆ گفتوگۆكردنی زیاتری ئه‌و پرسه گرنگانه ده‌بێت كه له كۆبونه‌وه‌ی
مه‌كته‌بی سیاسی‌دا باسكراون.
بیرخستنەوە: 8ـی 2ـی 2025، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبۆوه و تێیدا چه‌ند ته‌وه‌رێكی
گرنگی تاوتوێكران.