پزیشکیان: ئێمە بەهێزین و بە بەهێزی دەمێنینەوە

درێژتر لە هەواڵ 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە 46ـەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لە مەیدانی ئازادیی تاران وتارێکی پێشکەش کرد.

چی وت: پزیشکیان رایگەیاند: کاتێک دوژمن نائومێد بو لە گەیشتن بە ئامانجەکەی بە وروژاندنی شەڕ و پیلانگێڕی کودەتا دژ بە شەرعییەتی وڵات، پەنای بردە بەر سەپاندنی جەنگ لە سەرمان و کوشتنی زیاتر لە 220 هەزار کەس لە باشترین گەنجان و زانا و ئیمامەکان و تەنانەت سەرۆک کۆمارەکەمان، بە بیانوی ئەوەی کە دەتوانێت رێگریمان لێبکات لە بەردەوامی خەبات و رێپێوانی شۆڕشگێڕانەمان.

ئەمەشی وت: سەرۆککۆماری ئێران، رەخنەی لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا گرت و رایگەیاند،  ترەمپ نیازی خۆی بۆ دانوستان دەردەبڕێت، کەچی لە هەمانکاتدا واژۆ لەسەر سەپاندنی سزا و زیاتر گەمارۆدانی ئێران دەکات.

هاوکات: ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دیالۆگیان دەوێت و ئێران ئاسایشی ناوچەکە ناسەقامگیر دەکات، لە کاتێکدا ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمریکا هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکات و چەوساوەکان لە غەززە، لوبنان، سوریا و هەر شوێنێک دەرفەتی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی هەبێت بۆمباران دەکات.

زیاتر: نهێنی سەرکەوتنمان لە یەکڕیزیی ئێمەدایە، هەر ناکۆکییەکی ناوخۆیی هەیە، دەبێت بە یەکەوە لە ژێر فەرمانی رابەری باڵای ئێراندا چارە بکرێت، چونکە ئێستا لە جەنگێکی تەواوی ئابوریداین و پێویستە وریا بین و نەکەوینە داوی نەیاران.

وتیشی: هەمو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنی یەکڕیزی و یەکگرتویی، دەبێت دوژمنان بزانن کە ناتوانین لە شەهیدبون بترسین، چونکە شەهیدبون گەورەترین هیوایە بۆ هەر مرۆڤێک کە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێت لە رێگای خەباتی دژ بە نادادپەروەرییدا.

چی دیکە: دوژمن پلانی ناکۆکی و ململانێ و گەمارۆکان دادەڕێژێت و ئەو بیرۆکەیە بەرەوپێش دەبەن کە وڵات لە لێواری داڕماندایە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە ئێمە بەهێزین و بەهێز دەمێنینەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا