ماڵپەڕی شەفافیەت ئاشکرایکرد، تاکو ئێستا داهاتی نانەوتی ئەمڕۆی هەردوو
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە سەربەخۆکانی سنوورەکە نزیکەی دوو
ملیار دینارە.
ماڵپەڕی شەفافیەت ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەمڕۆ بڕی یەک ملیار و ٩٥٣
ملیۆن و ٣٧ هەزار و ٧٣٠ دینار وەک داهات گەڕاوەتەوە گەنجینەکانی سلێمانی و هەڵەبجە
و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ داهاتی نانەوتی سنوورەکە
بە رێژەی ٧٥٪ کەمیکردووە، لەبەر ئەوەی دوێنێ داهاتی ئەو ناوچانە حەوت ملیار و
٩٣٤ ملیۆن و ٧٩١ هەزار و ٦٥١ دینار بوو ".