لەسەر هێلکەبارانکردن یاسین خزر ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان سەر بە فراکسیۆنی گۆڕان لە وڵاتی بەڕیتانیا ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەڕیتانیا هاتەدەنگ و روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەڕیتانیا لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە:" ئێمە لە ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبەریتانیا سەبارەت بەو رووداوە نەخوازراوەی دوێنێ لە شاری لەندەن روویدا، كە تیایدا پەرلەمانتاریێكی گۆڕان هێلكەباران كرا، دواتریش له لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌که و چه‌ند هاورێییه‌کیه‌وه توندوتیژی بەرامبەر چالاكوانه‌که كرا به توندی سەركۆنە دەكەین".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:"، لێرهه‌وه رایدەگەینین،كە ئه‌و رووداوه كەم تا زۆر هیچ پەیوەندییه‌کی بە ئێمەوە نییه".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" هیوادارین له‌م وڵاته‌دا، که یاسا و دادگا سه‌روه‌ره، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەئاراستەی خۆیدا بڕوات و ئێمه‌ش پشتگیری له هه‌ر بڕیارێک ده‌که‌ین، که دادگا دوای لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که بیدات، له‌م رووه‌وه ئاماده‌ی هه‌موو هاوکارییه‌کیشین".
ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان جەختیشیکردووەتەوە:" وه‌ک پره‌نسیپێکی چه‌سپاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دژی هه‌موو توندوتیژییه‌کین، به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌سێک بکرێت، چ جای ئه‌وکاره به‌رامبه‌ر به گه‌نجێک بکرێت، که رۆژانێک هه‌ڵسوڕاوی خۆمان بووه".